١١ کۆچبەری کورد بێسەروشوێنن

یانزە کۆچبەری ئەو یەختەی مانگی رابردوو لە دەریای رەشدا نوقم بوو، تا ئێستا بێسەروشوێن.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لە كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیاند " بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوەتە فیدراسیۆنەكەمان لەو یەختەی مانگی رابردو لە دەریای رەش نقومبو کە بەهۆیەوە چەندین کۆچبەر خنكان، (11) هاوڵاتی کورد کە لە یەختەكەدا بون بێسەروشوێنن و سەرجەمیان كوردن".

مانگی رابردوو لە یەختێکدا لەدەریای رەش 22 کۆچبەری كورد بوونە قوربانی کە ١٧ خەڵکی ناوچە جیاجایاکانی سلێمانی و 5 یان خەڵکی دهۆک بوون، دوای دۆزینەوەی تەرمەكانیان، ئەو قوربانیانە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا ئەو ١١ کۆچبەرە کوردەی تر هیچ هەواڵ و سۆراخێکیان نییە.



PM:07:30:08/10/2017