پارەی هاندان دابەشدەکرێت

هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی مانگێكی تری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێ.
 
رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەفتەی داهاتوو پارەی مانگێكی تری هاندان دابەش دەكرێ.
 
 وەزیری تەندروستی لە پۆستەکەیدا نووسیوویەتی " هەفتەی داهاتوو پارەی مانگێكی تری هاندان دابەش دەكرێ بەسەر كارمەندان و پزیشكانی سەر بەوەزارەتەكەی".

 لە دروست بوونی قەیرانی دارایی و راگەیاندنی سیستەمی پاشەكەوتی موچە، ماوەی چەند مانگێكە بەناوی پارەی هاندان مانگانە بڕێك پارە بەسەر پزیشك و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێ و تائێستاش بەردەوامە.



PM:11:19:08/10/2017