ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکوتنە سەر بنکەی سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلییکۆم سەرەڕای ڕفاندنی کارمەندەکانی بینای کۆمپانیاکە دەتەقێننەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:20 خولەک ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکە لە باشوری بەغدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سویچی سەرەکیی کارکردنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە پێنج پارێزگای نەجەف، کەربەلا، باب، دیوانییە و موسەننا لە فوراتی ناوەڕاست، لەو بنکەیە بووە و لەئێستا تۆڕی پەیوەندی ئەو ناوچانە بچڕاون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە ئەو چەکدارانە دوای رفاندنی حەوت کارمەند و دوو ئەندازیاری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بنکەکەیان تەقاندووەتەوە.