هۆشیاری زێباری: عەبادی دەستبەرداری پێشمەرجەکەی بووە

هۆشیار زێباری لە تویتێکدا رایدەگەیەنێت، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستبەرداری پێشمەرجەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کورد دەبێت.


هۆشیار زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان - عێراق لە هەژماری تایبەتیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ شەممە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشمەرجەکەی لاداوە"

بەوتەی هۆشیار زێباری مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم کە لەلایەن عەبادیەوە بۆ گفتوگۆ دانرابوو لابراوە و  وەک ئەو دەڵێت "ئەم پێشهاتە هەواڵی باشە بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستاندنی هەولێر و بەغدا".

دوای ئەنجامدان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، حەیدەر عەبادی رایگەیاند، کە پێویستە پێش ئەنجامدانی هەر کۆبوونەوەیەک، هەرێمی کوردستان ئەنجامی ریفراندۆمەکە هەڵبووەشێنێتەوە.




PM:02:52:14/10/2017