" رێککەوتن کراوە گەرمەسێر ئارام بێت "

ھێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لە سنوری پارێزگای دیالەو گەرمەسێر رێککەوتن لەسەر ئەوەی ھیچ جموجۆڵێکی سەربازی روونەدات و ناوچەکە بەئارامی بمێنێتەوە.

هێزە عێراقییەکان و فەرماندەکانی پێشمەرگە ریککەوتوون کە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ٢٠١٤/٦/٩

مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، پێویستە ھاووڵاتییانی ناوچەکە لەوە دڵنیا بن کە ھیچ جۆرە مەترسی و کێشەیەک لەسنوورەکە نییەو شەڕیش روونادات، چونکە رێکەوتنی پێویست لەگەڵ سوپای عێراق کراوە، بەشێوەیەک لەھەر شوێنێک پێویست بکات ھێزو بازگەی ھاوبەش دادەنێن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەعدیەو قەرەتەپە رادەستی هێزە عێراقییەکان کراوتەوەو جەلەولاش پاش ماوەیەکی تر.



PM:07:39:16/10/2017