ئيداره‌ى گه‌رميان په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه‌

ئیدارەی گەرمیان پەیامێکی بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری خانەقین، خۆشییەکانیان بە هێمنی دەرببڕن و دان بەخۆیاندا بگرن.

ده‌قی پەیامەکە:

راگەیەندراوێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دەکەین بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری خانەقین، خۆشییەکانیان بە هێمنی دەرببڕن و دان بەخۆیاندا بگرن، هەروەها خۆیان بەدور بگرن لە تەقەی خۆشی و شەڵەژاندنی ناو شار، داواش دەکەین لەپێناو پاراستنی ئەمنیەتیان و هەستیاری بارودۆخەکە، هاونیشتمانیان لە کەلارەوە نەچن بۆ خانەقین، دڵنیای هەموو لایەکیش دەکەینەوە ئاسایش و پۆلیسی کەلار و گەرمیان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە ئەرکدان.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان

۲٠۱۷/۱٠/۱۹



AM:10:11:19/10/2017