بەوێنە .. بەپرسی لقی شەنگالی پارتی شەهید بوو

بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٦ تشرینی یەکەم لە شەڕکانی باکوری رۆژئاوای دیجلە شەهید بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەی شەنگال بە سپی راگەیاند " پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ وەحید باکوژی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی ١٧ ی شەنگالی پارتی لەشەڕ لەگەڵ هێزە عێراقییەکان شەهید بوو".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد لە کاتی بۆردومانی هێزە عێراقییەکان بە هاوەن و تۆپی دوورهاوێژ، وەحید باکۆژی و دوو پاسەوانی گیانیان لەدەستدەدەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ ی تشرینی یەکەم هێزە عێراقییەکان بە حەشدی شەعبی و هێزەکانی رەد سەریعەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری باکوری رۆژئاوای دیجلە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی بۆری نەوتی کوردستان و کۆنترۆڵکردنی دەروازی فیشخاپوور کە دەکەوێتە نێوان سنوری عێراق - تورکیا - سوریا، فەرماندەکانی پێشمەرگە ئاماژە بۆ شکانی هێزە عێراقییەکان لەو دەڤەرە و کوژرانی چەندان چەکداری عێڕاقی و سووتانی چەندان هەمەرو تانکی ئەو ‌هێزانە دەکەن. 



PM:03:12:26/10/2017