ئاڵا تاڵەبانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی هەورامی مەکەن بەوەفد بۆ بەغدا

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکی کراوەدا بۆ نێچیرڤان بارزانی دەڵێت" جەنابی كاك نێچیرەڤان.. ناكرێت هەمان شاندەكانی پێشووی حكومەتی هەرێم دانوستان له گەڵ ناوەند بكەن ، شاندێكی هونەری لێهاتو دروست بكەن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق پێویست ناكات شاندی هەرێم دەموو چاوی وەك ئاشتی هەورامی هاو شێوەكانی بن".
لەو نامەکراوەیەدا کە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ناردووە هاتووە " ئۆباڵی نەهامەتی و فه شه لی چەند ساڵی ڕابردووی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ، تەنها لە ئەستۆی حكومەتەكەتان نیە ، بەڵام بێ شك پشكی شێرتان بەردەكەوێت بەتایبەت لە ئیدارەی ئابووری و بڵاوبوونەوەی گەندەڵیەكی زۆرلە داموو دەزگاكانی هەرێم و شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد .‎ئێستاش لەم قۆناغە هەسیارە و لەم ژینگە ئاڵۆزەی ژیانی هەرێمی كوردستان، حكومەت لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی نوێدایە".

دەقی نامەکە..

بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
‎زۆر بەكورتی 
‎ئۆباڵی نەهامەتی و فه شه لی چەند ساڵی ڕابردووی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ، تەنها لە ئەستۆی حكومەتەكەتان نیە ، بەڵام بێ شك پشكی شێرتان بەردەكەوێت بەتایبەت لە ئیدارەی ئابووری و بڵاوبوونەوەی گەندەڵیەكی زۆرلە داموو دەزگاكانی هەرێم و شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد .
‎ئێستاش لەم قۆناغە هەسیارە و لەم ژینگە ئاڵۆزەی ژیانی هەرێمی كوردستان، حكومەت لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی نوێدایە ، ئاشكرایە لەمپەر و كۆسپیس له بیشتانه ،كە بەداخەوە هەندێكی كۆسپی ناوخۆی خۆتانە....
‎لە زۆربەی كۆبوونەوەكانی نوێنەرایەتی كورد لە گەڵ حكومەتی هەرێم ڕەخنەی تووند و زۆرمان لە سیاسەتی حكومەتی هەرێم دەگرت و ڕاسیتەكانمان دەخستە ڕوو ، بەڵام بەداخەوە نەك هەر گوێمان بۆ نە ئەگیرا بەڵكو كۆمەڵێك تۆمەتی جۆراو جۆرمان بۆ دروست دەكرا و بەسەنگەر گرتن لە هەرێم وەسف دەكراین. 
‎ئێستا كاتی گلە یی و هەڵدانەوەی پەڕەی كۆن نیە ، لەم كاتەدا حكومەت لە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی چارەنوس سازدایە بۆ ڕاست كردنەوەی هەڵەكانی ڕابردوو ، بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانەی هەرێمی تێكەوتووە ، كە زەرەر مەندی یەكەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانن .. 
‎پێویستە وەك ڕێگە چارەیە بۆ دەرباز بوون. لەم نەهامەتیه كۆ مەڵێك هەنگاو بنێین ، كه جكًه له به رو شیمان بۆ هاوڵاتیانی كوردستان هیچ مەبەستێكی ترمان لە باس كردنیان نیە ؛
‎١- دەبێت دەست بەجێ چاكسازی لە كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بكرێت
‎ئەو وەزیرانەی كە هۆكاری شكستی دارایی ئابووری و دانانی پلانه ستراتیجیه دۆراوەكان بوون دوور بخرێنەوە.... هەندی دەمووچاوی نوێ دۆسی نەوت و دارایی و .. شوێنی تریان پێ بسپێردرێت .....
‎جەنابی كاك نێچیرەڤان.. ناكرێت هەمان شاندەكانی پێشووی حكومەتی هەرێم دانوستان له گەڵ ناوەند بكەن ، شاندێكی هونەری لێهاتو دروست بكەن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق پێویست ناكات شاندی هەرێم دەموو چاوی وەك ئاشتی هەورامی هاو شێوەكانی بن
‎٢- گەندەڵیەكی زۆر یەخەی حكومەتی گرتووە ، حەق وایە هەندێك سزا بدرێت و دوور بخرێنەوە دەزگای چاودێری دارای و دەستەی دەست پاكی كارا بكرێت، چوونكە حكومەتی عێراق سورە لەسەر ناردنی دەزگا چاودێریەكانی ، بۆ حكومەتی هەرێم تا بشكتین وچاودێری داهات و حساباتی حكومەتی هەرێم بكەن، پێش ناردنی مووچەو بووجەی كوردستان .
‎٣- فراوانكردنی بنكەی حكومەت وگەڕا دنەوەی وەزیرەكان تاوەكوو لە هەموو دانوستانێك حكومەت بەڕاستی نونەرایەتی خەڵكی كوردستان بكات .
‎٤- پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری هەموو فراكسوێنەكان و سەرۆكی پەرلەمان دەست بەكار بێت و ئەركی سەركیان بژێوی هاوڵاتیان و چاودێری حكومەت و دانوستان بێت
‎٥- تكایە كاك نێچرەڤان كۆمەڵێك كەستان بەناوی ڕاوێژكاری ئابووری و بوجەو و یاسایی لە دەوری ئەم حكومەتە كۆ كردۆتەوە كە بەڕاستی بەشێكن لەو شكستە كە توشی حكومەت بوون بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی. 
‎دڵنیاین بەشێكی زۆری ئەم ڕاوێژكار و سەرۆك بەشانە بۆ خۆ نزیك كردنەوە و سودی شەخسی خۆیان و جەنابتیان بەهەڵە بردووە ، بوونە هۆی دوور خستنەوەی زۆر كەسی شارەزاو دلسۆز ، بە تایبەت لە ئێستادا هێنانە پێشەوەی كەسی شارەزاو دڵسۆز زۆر گرنگە ... 
‎ئێمەش وەك نوێنەرانی كورد لە بەغداد بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە چاككردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و لە دەست نەدانی مافە دەستوری و یاسایەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەین بەو ئەزموون پەیوەندیانەی هەمانە هاوكارتان بین.
‎ئاڵا تاڵەبانی
٢٠١٧/١١/٣



PM:11:15:03/11/2017