ژمارەیەک لە شۆفێری تانکەر و بارهەڵگر بەهۆی پێنەدانی کارەوە لە کۆمپانیاکانی نەوت، بە خۆپیشاندان ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک و هەولێریان داخست.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ ژمارەیەک شۆفێری تانکەرو بارهەڵگری کورد بەهۆی پینەدان و دابینەکردنی کار بۆیان لە کۆمپانیاکانی نەوت لە کۆڵگەی ڤیشخاپور، لە دووڕێیانی کۆمەڵگەی کەڵەکچی سەر بە قەزای شێخان گردبوونە و ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆکیان داخست.
شۆفێرەکان رەخنە دەگرن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەم کە بە واسیتە کار لەو شوێنە دەستدەکەوێت و بەزۆریش شۆفێری تورک وەردەگرن.
لە گەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانەکەدا، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان هاتوونەتە شوێنی گردبوونەوەی شۆفێری تانکەر و بارهەڵگرەکان رژانە شوێنێ خۆپیشاندانەکە بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی.