یۆنامی داوا له هه‌رێم ده‌كات ڕێز له بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بگرێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "به بایه‌خه‌وه سه‌یری بڕیاره‌كه‌ی وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كەین بۆ روونكردنه‌وه‌ی مادده‌ی ژماره ١ له ده‌ستوری عێراق و بۆشی ده‌ركه‌وت هه‌م ئه‌م مادده‌یه و هه‌میش مادده ده‌ستوورییه په‌یوه‌سته‌كانی تر جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌نه‌وه."
ڕاشیگەیاند "وته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه له ده‌ستووردا هیچ بڕگه‌یه‌ك نییه رێگه به جیابوونه‌وه‌ی هیچ پێكهاته‌یه‌ك له عێراق بدات كه له مادده‌ی ژماره ١١٦ی ده‌ستوور باس كراوه."
یونامی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەغدا پابه‌ندیی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕیوه به ده‌ستوری عێراق و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، پابه‌ندبوونیش پێیه‌وه پاراستنی په‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه.
هەر لە بەیاننامەکەدا یونامی داوا لە هەرێم و بەغدا دەکات پابەندبن بە دانپێنان و رێزلێگرتن و په‌سندكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و پابه‌ندیی ته‌واوی خۆشی بۆ ده‌ستوری عێراق دووپات ده‌كاته‌وه.
هاوکات یونامی جەختی لەوە کردووەتەوە کە گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان بەغدا و هەولێردا پێویستە، هەروەها ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ بینینی هه‌ر ڕۆڵێكی ئاسانكاری له‌م گفتوگۆ و دانوستانانه‌دا.