" پارتی رێگا نادت یوسف مەحەمەد پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێتەوە "

پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەردوو باڵەکەیەوە هەڵۆ و کۆترەکان لەگەڵ گەڕانەوەی ( د. یوسف محەمەد )دانین بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" دوای وازهێنانی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم، پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نەداتەوە بە سەرۆکە کۆنەکەی کە د. یوسف محەمەد هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕانە ".

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پارتی هەرگیز پێی قبوڵ ناکرێت کە مەسعود بارزانی لە پۆستەکەیدا نەمێنێت، بەلآم د. یوسف محەمەد لە پۆستی سەرۆکی پەرلەماندا بمێنێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، پارتی ئامادەیە جێگاکەی د. یوسف محەمەد بداتەوە بە گۆڕان، بەلآم ئەو بزووتنەوەیە کاندیدێکی تری خۆی دەستنیشان بکات تا ئەو پۆستە وەربگرێت، هەروەها پارتی بوار بە وەزیرەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی گۆڕان دەدات بچنەوە سەر کارەکانی خۆیان.

بەهۆی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە لە ساڵی ٢٠١٥ ، لە رێکەوتی ٢٠١٥/١٠/١٢ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازگەی پردێ رێگای لە د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان گرت کە نەچێتەوە سەر کارەکەی، لەو دەمەوە بەدرێژای دوو ساڵە پارتی رێگری دەکات لە گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان.



PM:01:50:08/11/2017