بەڤیدیۆ.. مەحمود سەنگاوی بەرهەم ساڵح"خەلیفە"ی مام جەلالە


ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وتی " بەرهەم ساڵح بە خەلیفەی مام جەلال دەزانم ئەگەر بچێتە دەرەوەی یەكێتیش".

مەحمود سەنگاوی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مەكتەبی سیاسی یەکێتی نەماوەو بڕیار بوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت و دەڵێت " بەداخەوە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی كاك كۆسرەت كۆبوونەوەكە دواكەوتووە".

سەنگاوی دەڵێت "ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بە دەنگ بوونەتە مەكتەبی سیاسی و هەر بە دەنگیش لە مەكتەبی سیاسی لابراون".

سەبارت بە سكرتێری داهاتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەنگاوی ئاشكرایكرد، مام جەلال منی بانگ كردووەو عەدنانی حەمەی میناش بەدیارەوە بووە كە وەسیەتی كردووە‌و وتی "دوای خۆی بەرهەم ساڵح خەلیفەی ئەوە" و بە زۆربەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەكردایەتیشی ووتووە.




PM:04:31:16/11/2017