ئیدارەی راپەڕین.. بەهۆی لافاو ژمارەیەك قوتابخانە كردیان بە پشوو

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە  چەندین قوتابخانەی ئیدارەی گەرمیان كردیان بەپشوو.

لەوبارەیەوە حەمید عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە رادیۆی نەوای راگەیاند، لافاوەكە زۆر گەورە نییە، ئاو چوەتە ناو ماڵان و هەندێك لە حەوشەی قوتابخانەكانەوە، ئەو قوتابخانانەشی بە تایبەت بنەڕەتییەكان كە رێگەیان نییە، مامۆستاكانیان سەرپشككراون لەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە بكەنە پشوو.

سەبارەت بە كاركردنی تیمەكانی شارەوانیش وتی "لە كاتی باران باریندا ناتوانن كاربكەن، بەڵام ئێستا باران كەمبوەتەوە و دەست بەكارەكانیان دەكەن".



AM:10:47:22/11/2017