حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوکردەوە و هیوادەخوازێت "یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام هانی زیاتری هەموو لایەك بدات بۆ ڕەخساندنی زەمینەی لێبوردەیی و دۆستایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ یەكدیدا".


دەقی پەیامەكەی حكومەتی هەرێم..

پەیامی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەداییكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

بە بۆنەی یادی لەداییكبوونی پێغەمبەر (محمد) "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، لەم بۆنەیەشدا وەك هەمیشە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بۆ سەرجەم گەلانی عیراق و دراوسێ و جیهان دەنێرین.

ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكان لە كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا و هانی زیاتری هەموو لایەك بدات بۆ ڕەخساندنی زەمینەی لێبوردەیی و دۆستایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ یەكدیدا.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

٣٠/ تشرینی دووەم/ ٢٠١٧ زایینی – ١٢/ ربیع الاول/ ١٤٣٩ كۆچی



PM:03:33:30/11/2017