لە سلێمانی حکومەت ئەم دوو شوێنەی داخست

لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ 2 ی کانوونی یەکەم، پاش پشکنین دوو شوێنکاریان لەشاری سلێملنی داخست، فڕنی سەموونی سادۆس و ئارایشتگای میرکڵ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە میانەی چالاکییەکانیدا رایگەیاند " داخستنی فڕنی سەموونی سادۆس لە گەڕەکی بەختیاری نزیک شاری جوان، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و بوونی موادی زیادە لە سەمووندا".

سەبارەت بەداخستنی ئارایشتگای میرکڵ بیوتی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو دەڵێت "داخستنی ئارایشتگای میرکڵ بیوتی لە بەرامبەر شوقەکانی گۆیژ، بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی ئارایشتگای هەیە و کاری سەنتەری کردوەو مەساجی ڕوخسار و لەشی کردوە ە ئەوانە کاری پزیشکە هەروەها کردنی تاتۆ بە بێ مۆڵەتی تەندروست.



PM:11:29:02/12/2017