پێشمەرگەیەك خۆی‌ خنكاند

پێشمەرگەیەك لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و وتەبێژی پلیسیش دەڵێت "ئەو پێشمەرگەیە خۆی كۆتایی بەژیانی‌ خۆی‌ هێناوە".

ڕائید ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، "لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە ئەمڕۆ 10ی‌ كانونی‌ یەكەمی‌ 2017 ئاگاداركراین بەحاڵەتێكی‌ خۆ خنكاندن لەلایەن هاوڵاتیەكەوە كە ناوی‌ (ع. أ. س)ەو تەمەنی‌ 35 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە و خێزانداریشە".

رائید ئیقبال ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەو پێشمەرگەیە لەماڵەكەی خۆیدا لەگوندی دارتوی حارس لەگەڕەكی‌ تاسڵوجەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بەپشتوێن خۆی خنكاندوە و كۆتای بەژیانی خۆی هێناوە، وتیشی "تەرمەكەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی‌ كراوەو بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی‌ بۆ ڕوداوەكە كردۆتەوەو لێكۆڵینەوەش دەستیپێكردوە".







PM:02:02:10/12/2017