بەرهەم ساڵح: نا بۆ پەردەپۆشی تاڵانی و پاوانكاری و زوڵم و زۆرداری

بەرهەم ساڵح، لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕایگەیاند ئاڵای كوردستان ڕەمزی خەباتی كوردە بۆ ئازادی، "با هاوپەیمان بین ئاڵای كوردستان سایەی حوكمڕانی باش و دادپەروەر بێت بۆ هاوڵاتی كوردستان".

بەرهەم ساڵح، لەپێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، " ئاڵای كوردستان سایەی خەباتی پێشمەرگە و گەورەیی شەهیدە، ڕەمزی خەباتی كوردە بۆ ئازادی، با هاوپەیمان بین ئاڵای كوردستان سایەی حوكمڕانی باش و دادپەروەر بێت بۆ هاوڵاتی كوردستان، نەك بۆ پەردەپۆشی تاڵانی وپاوانكاری وزوڵموزۆرداری".

هەروەها نوسیوویەتی، "با هاوپەیمان بین بۆ دادپەروەری، بۆ پشتیوانی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان، بۆ دەربازكردنی ئەم گەلە لە نەهەماتی برسیكردن و زۆرداری و قەیران".

ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچوو، ئاڵای كوردستان لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم هەڵكرا.



PM:02:47:17/12/2017