یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە شاری سلێمانی چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە.
كەمێك لەمەوبەر یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە و داوایكرد خۆپیشاندانەكە بە هێمنی بەڕێوە بچێت و ماڵ و موڵكی گشتی بپارێزن.
هەروەها خۆپیشاندەران لە سەرای ئازادی سەكۆیان ئامادەكردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بەردەوامی بە خۆپیشاندانەكان دەدەن.
بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی دوای ئەوەی لە بەردەم پەروەوردەی ڕۆژئاواوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان گۆڕی گەیشتنە سەرای سلێمانی و زۆرینەی كاسبكاران و دووكاندارانی ناوبازاڕیش دووكانەكانیان داخست و چوونە پاڵ خۆپیشاندەران.