لەگەڵ داخستنی گرووپی کەناڵەکانی NRT کەناڵی بانگەواز کە کەناڵێکی ئیسلامی یە داخرا.
محه‌مه‌د چیمه‌نی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی بانگه‌وازی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی دوارۆژ، رایگەیاندن " لەگەڵ ڕووداوەکانی شاری سلێمانی و داخستنی کەناڵی NRT، کەناڵی ئاسمانی بانگەوازیش پەخشی ڕاگیرا، چونکە لینکی کەنالەکەیان دەچێتە نێو بینای کەناڵی NRT و لە کۆمپانیای پام میدیاوە پەخش دەبێتەوە".
بەرێوەبەری کەناڵەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " " دوای ئەوەی چەندین جار پەیوەندیمان بە لایەنی بەرپرس و دەزگا ئەمنییەکانەوە کرد بۆ دەستکردنەوە بە پەخشەکەمان، بەڵام بەداخەوە هاوکارمان نەبوون، لە کاتێکدا کەناڵی بانگەواز تەنها کار لەسەر پەروەردە و بانگەواز دەکات و پەیوەندی بە هەواڵ و سیاسەتەوە نیە".
بەبڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری شەوی 19ی كانونی یه‌كه‌می 2017 په‌خشی ئاسمانی گرووپی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لە سێ کەنال و ئێستگەیەکی رادیۆ و ماڵپەڕێک راگیران، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه پەخشی كه‌ناڵی رێگا-ی سه‌ر به حزبی شیوعی كوردستان لەکارکەوت و دوای ئه‌مه‌ش که‌ناڵی ئاسمانی بانگه‌واز راگیرا.