سەرۆک کۆماری عێراق ئاشكرای ده‌كات كه بڕیارەكه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی رایفراندۆمهوه، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم و دەرئەنجامەکهیهتی و دەڵێت "ئەگەر هەرێم داهاتی نەوت‌و دەروازە سنورییەکانو فڕۆکەخانەکان ڕادەستی ناوه‌ند بکات، ئەوا به‌غدا پابەندە بەوەی موچەی فەرمانبەران بنێرێت".
لهچاوپێكهوتنێكید له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕایگەیاندووه، "ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەریکردووە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم‌و دەرئەنجامەکانیشیەتی، بۆیە بەو هۆیەشەوە ڕیفراندۆم هەڵوەشاوەتەوە، چونکە دەستور باس لەوە دەکات کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت".
سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، فوئاد مەعسوم ده‌ڵێت، "ئەگەر داهاتەکانی نەوت‌و دەروازە سنورییەکانو فڕۆکەخانەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت، ئەوا حکومەت پابەندە بەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت".
سەرۆک کۆماری عێراق رونیكردۆته‌وه كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لەسەر موچەکانیان دەژین، بۆیە دواکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان بەغدادو هەولێر بەواتای دواکەوتنی موچەو زیادبونی کێشەی فەرمانبەرانە، کە هاوڵاتی عێراقین و دەبێت لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.