یەکەمین کۆمەڵە گەنج شێوازی چەکداریان دژی حکومەتی هەرێم راگەیاند

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان بلآوکراوەتەوە، کۆمەڵێک گەنج کە دەمامکیان نەکردووەو رووخساریان نەپێچاوە شێوازی رووبەرووبوونەوەی چەکداریان دژی حکومەتی هەرێم راگەیاند.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەشت گەنجی چەکدار ریزێک بە پێوەو ریزێک دانیشتوون و یەکێک لە ناویاندا کە شێوەیدا بەتەمەنترینیانە، وتارێک دەخوێنێتەوەو دەڵێت" ئێمە وەک کۆمەڵێک گەنج گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی جگە لەچەک گۆڕانکاری ناکرێت لەم ولآتەدا".

هەروەها هێرشێکی زۆر دەکاتە سەر حکومەتی هەرێم، داواش لە پێشمەرگەو هێزەکانی ئاسایش دەکات کە شەڕی ئەوان نەکەن و ئەمانیش شەڕیان ناکەن".

ئەو زاراوەیەی ئەو گەنجە چەکدارە لێدوانەکەی پێدەدات لە خەڵکی دەوروبەری باشووری سلێمانی دەچێت، لەو کۆمێنتانەی کە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت، کە ئەو کەسەی وەک سەرکردە دەردەکەوێت و تارەکە دەخوێنێتەوە خەڵكی دەربەندیخانەو رەگەزنامەی سویدی هەیە.

لە دوای نەمانی ئەنسار ئیسلامەوە کە گرووپێکی ئیسلامی توندڕەوبوون، ئەمە یەکەمجارە گرووپێک چەکی دژی بەرپرسانی کورد هەڵگرتبێت، بەلآم پێناچێت ئەم گرووپیە ئیسلامی بن.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەم گرووپە لێدوانی بلآونەکردۆتەوە.




PM:01:02:03/01/2018