زانیاری لەبارەی ئەو گەنجانەوە ئاشکرادەکرێت کە ڕایانگەیاندووە چەک دژی دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵدەگرن و دوانیان دەستگیرکراون.
ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه دوو گه‌نج له‌و گه‌نجانه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه و تێیدا چالاكی چه‌كداریان بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركران.
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه كه ناوی بڵاونه‌كردۆته‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌و ژماره گه‌نجه‌ی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه و داوایان له‌خه‌ڵك كردووه له‌دژی ده‌سه‌ڵات چه‌ك هه‌ڵبگرن، زۆربه‌یان خه‌ڵكی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانن".
سه‌رچاوه‌كه، وتی "ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌یاننامه‌كه ده‌خوێنێته‌وه، ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی هه‌یه و ماوه‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌پێی ماده‌ی تیرۆر بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و ژماره گه‌نجه ده‌ركراوه، كه سه‌رجه‌میان قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیان جێهێشتووه و هه‌ڵاتوون.
لای خۆیه‌وه لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه "ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، تێكه‌ڵه‌ن له‌گه‌نجی جۆراو جۆر و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه".
وتیشی "دوو له‌و گه‌نجانه ده‌ستگیركراون و ئه‌وانیتریان هه‌ڵاتوون، كه‌س و كاره‌كانیان له‌ده‌رچوونی بڕیاری گرتن بۆیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه".
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك گه‌نج، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان به‌چه‌ك و تاقمه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرده‌وه و داوایان له‌گه‌نجانی كورد كرد، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان چه‌ك هه‌ڵبگرن، چونكه چالاكی و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی سودی نییه.
بۆ زانیاری زیاتر و گرتە ڤیدیۆیی ئەو گەنجانە کلیک بکە