کەریم شەنگالی: کۆبوونەوەکان سەرکەوتووبوون

کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند" کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ وەفدی حکومەت باش و سەرکەوتووبووەو گەیشتووینتە رێککەوتنی زۆر باش"، نوێنەری حکومەتی بەغدا، مەهدی عەلاق رایگەیاد" کۆبوونەوەکە لەسەر کۆمەڵێک کێشەی هەڵپسێردراو بووە، راگەیاندنێک بلآودەکرێتەوە".

مولود باوە موراد وەزیری گواستنەوە بەوەکالەت لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران وتی" کۆبوونەوەکان لە کەشێکدا بووە، بە ئاراستەی سەرکەوتنی گفتگوگۆکان".

هەروەها وتیشی" جیاوازی زۆر بچووک لە نێوانماندا هەبووە، گفتوگۆکان لەبەر رۆشنایی دەستوری عێراق ئەنجامداراوە"

وەزیری گواستنەوەی هەرێم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکان بەرووی گشتەکانی دەرەوەدا دیاری نەکراوە.

کۆنووسی کۆبوونەوەکە دەخرێتە بەردەم حەیدەر عەبادی تا دوا بڕیاری لەبارەوە بدات. ( وەک باوە موراد رایگەیاند).
سەبارەت بە گەورەیی وەفدەکە باوە موراد ئاشکرای کرد کە ١٩ کەس پێکهاتوون کە دابەشبووبن بەسەر چەندان پسپۆری بواری جیاجیادا" فڕۆکەخانەکان، دەروازەکان، نەوت، گومرگ، بنداوەکان".

ئەمرۆ بۆ جارێکی تر وەفدی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی مەهدی مەدی عەلاق بەرپرسی نووسینگەی عەبادی و وەفدی هەرێم بە سەرۆکایەتی کەریم شەنگالی لە هەولێر کۆبوونەوەو پاش زیاتر لە ٤:٣٠ کۆبوونەوەکەیان کۆتایی هات.



PM:06:00:15/01/2018