تورکیا دەیەویت لە عفرین پشتێنەیەکی ئەمنی بەقوڵی ١٠ کم کۆنترۆڵ بکات.. یەپەگە رەتیدەکاتەوە

تورکیا لە هێرشی داگیرکردنی شاری عفرینەوە داواکارییەکەی بچووک بۆتەوە بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بەقوڵی ١٠ کم، بەلآم یەپەگە رەتیدکاتەوە.

بەپێی هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی کە دەست سپی کەوتووە، دواکاری تورکیا لەگرتنی سەرجەم شاری عفرینەوە بچووک بۆتەوە بۆ تەنها دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بە قوڵی ١٠ کم لەسەر سنوری تورکیاوە بە ئاراستەی عفرین.

بەپێی ئەو زانیاریانە، تورکیا داوای لە روسیا کردووە کە رێگری نەکەن لەو هێرشە بەرفراوانەی دەیانەوێت بۆ کۆنترۆڵکردنی عفرین بیکەن، بە؛لآم روسیا رەزامەندی پێشان نەداوەو تەنها بۆ چوونە ناوەوەی تورکیا بە قولآیی ١٠ کم رەزامەندی پێشانداوە کە لەکاتی هێرشەکەدا لێی بێدەنگ بێت.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە هێزەکانی رووسیا رۆژی ١٩ ی کانوونی دووەم ١٥ کم لە سنووری تورکیاوە کشاونەتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ تورکیا لەکاتی هاتنەوە ناوەوەیان بۆ قولآیی ئەو ١٠ کم دووچاری پێکدادان نەبن.

هاوکات ئەمەریکاش چەند جارێک بەفەرمی رایگەیاندوووە کە جۆرە هێرشێکی لەو شێوەیە ئارامی ناوچەکەو ناکۆکیە هەرێمایەتییەکان بەرفراوان دەکات.

هاوکات سوریاش هەڕەشەی هێرشکردنەوە سەر فڕۆکەکانی تورکیای کرد ئەگەر ئاسمانی سوریا ببەزێنن.

هەروەها هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا خۆیان بۆ شەڕێکی بەفراوان سازداوە.

ئەو فاکتەرانە بوونەتە مایەی بچووکبوونەوەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شاری عفرین و رازی بوونی بە دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بەقوڵی ١٠ کم، بەلآم تا ئێستا یەپەگە رازی نییە ئەو پانتاییە کەمەش چٶڵ بکات بۆ سووپای تورکیاو ئامادەی تەواوی بۆ شەڕ ڕاگەیاندووە.


 



AM:12:01:20/01/2018