لەسلێمانی هاوڵاتیەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

لە شاری سلێمانی‌ هاوڵاتیەك لەڕێگەی‌ خۆخنكاندنەوە كۆتایی بەژیانی‌ خۆی‌ هێنا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیش‌ زانیاریی‌ ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی‌ ڕاگەیەنراوێكی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە وێنەیەكی‌ بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تێیدا هاتوە "ئەمڕۆ 4ی 2ی‌ 2018 هاوڵاتییەكی تەمەن 59 ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا  لەگەڕەكی زێڕینۆك لەشاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراو لێكۆڵینەوەش لەڕوداوەكە دەستیپێكردوە".

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "هاوڵاتییەكە ناوی (خ، م، ا)ەو لەدایكبوی ساڵی‌ 1959یەو لەماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، بەڵام تائێستا هۆكاری خۆ خنكاندنەكەی نەزانراوە".



PM:02:56:04/02/2018