ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا: پێویستە جیاوازی بكرێت لەنێوان پارێزگاكانی هەرێم

ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەران پێی وایە تەنها پارێزگای سلێمانی گرفتی مووچەی هەیە و دەڵێت "پێویستە جیاوازی بكرێت لەنێوان پارێزگاكانی هەرێم".


جاسم موحەمەد جەعفەر، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سۆمەرییە نیوز وتی، لەكۆبوونەوەكان كورد دەسەڵاتی خۆی لەكۆبوونەوەی تایبەت بە بودجە لەئەنجوومەنی نوێنەران بەكارهێناو كۆبوونەوەكەی پەك خست.

ناوبراو باسی لەوەشكردووە، كە كور رۆژانە (250) هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، كە دەكاتە (165) ملیۆن دۆلار، بەڵام بەردەوام بانگەشەی قەیرانی دارایی دەكرێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی پارەكە بۆ مووچە بەش دەكات.

وتیشی "تەنها پارێزگای سلێمانی قەیرانی مووچەی هەیە، بەڵام هەولێرو دهۆك قەیرانەكەیان نییە، بۆیە پێویستە جیاوازی بكرێت لەنێوان پارێزگاكان".



PM:04:17:09/02/2018