ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ کە دەزگایەکی میدیای سەربەخۆی سوریایە ڕایگه‌یاند " به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، 173 شه‌ڕڤان كوژراون و 253 كه‌سیش له سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی، كوژراون".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ، ئاماری قوربانییه‌كانی هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیای بۆ سه‌ر عه‌فرین بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی به‌ییاننامه‌كه‌دا ئاشکرای دەکات، تائێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا، 173 شه‌ڕڤان كوژراون و ژماره‌ی كوژراوانی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی گه‌یشتووه‌ته 34 سه‌رباز و 219 چه‌كدار.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه 78 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن، له عه‌فرین كوژراون ، كه 21 منداڵ و 15 ئافره‌تیان تێدایه، ده‌یانی تریش برینداربوون، برینی هه‌ندێكیشیان سه‌خته.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه: له 20ی مانگی رابردووه‌وه سوپای توركیا، له‌شكركێشی بۆ سه‌ر عه‌فرین، ده‌ستپێكردووه، تائێستا شه‌ڕی سه‌خت له‌ناوچه سنورییه‌كان به‌رده‌وامه، به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ش، زیاتر له 180 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژراون و، 413 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.