رێگای هاتوچۆ نێوان سلێمانی - شارباژێر داخرا

بەهۆی لافاوەوە رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی - شارباژێر و بەتایبەتی شاری ماوەت داخرا.

شایتەحاڵێکی ناوچەکە کە ناوی ( کەریم شەریف )ە بەسپی راگەیاند" بەهۆی زۆری لافاو و سەرکەوتنی بەسەر پردی مۆکەبە رێگای سلێمانی - ماوەت داخراوەوە کەس ناتوانێت هاتوچۆ بکات.

ئەو هاولآتییە وتیشی بەهۆی داخستنی چەند پردێکی تری سەر رێگای شارباژێر بتوێن، رێگای ئەو ناوچانەش بۆ بتوێن و پشدەر داخراون.





PM:01:08:18/02/2018