ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی خۆکاندیدکردنی لەسەر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت "بە راوێژ لەگەڵ ماڵی مام جەلال" خۆم کاندیدکردووە.
لە روونکردنەوەیەکدا ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فره‌جۆره، پارتێكی سیاسی تایبه‌ت نییه. ئەو هاوپه‌یمانێتییه ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانه، وه‌ك زۆر هاوپه‌یمانی دیکە له ئاستی كوردستان و عێراق، هیچ پارتێك یان كه‌سایه‌تییه‌كی به‌شدار نابێته ئه‌ندام له پارتێكی دیکە، هه‌ركه‌س به پێگه‌ی خۆی به‌شداره بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردندا".
تاڵەبانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "دڵنیابن من هیچ كارێك ناكه‌م كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و نه‌هجی راسته‌قیه‌ی مام جه‌لال لابدات. ئه‌م خۆكاندیدكردنەشم به راوێژ و ئاگاداری ماڵی مام و هه‌ڤاڵانم له سه‌ركردایه‌تی تاوتوێكراوه و بڕیاری لێدراوه، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی زیاتر بۆ كورد و یه‌كێتی له به‌غدا".
ئاڵا تاڵەبانی دەشڵێت "مه‌رج نییه هه‌موو پلانێكی سیاسی بخرێته سه كاخه‌ز به‌ڵام دووباره و سێباره دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی راسته‌قینەی یه‌كێتی ده‌رناچێت و له به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و یه‌كێتییه له ئایینده، بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه و هه‌موو پلانه شكستخوردووانه‌یه كه به‌رده‌وام بو بچووككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستی ناحه‌زان و به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ناو یه‌كێتیش ئه‌نجامده‌درێن".
ئاڵا تەحسین حەبیب کە لەسەر لسیتی هاوپەیمانی بەغدا خۆی هەڵبژاردووە کە لەلایەن مەحمود مەشهەدانیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت لە ساڵی 1966 لە سلێمانی لەدایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمە. ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یەوو دوو خولە پەرلەمانتاری عێراقە.