حكومەتی هەرێمی كوردستان: بەغدا پارەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاد كرد

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە پەرلەمانی عێراق، بڕە پارەیەك بۆ مووچە و خانەنشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان زیاد كراوە.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، ئەوەی  ئاشكرا كرد ”ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕی بڕی تەرخانكراوی مووچە و خانەنشینی بۆ مووچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 لە بری 334 ملیار دینار، بۆ 418 ملیار دیناری مانگانە زیاد كرا".

بەرپرسەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ”بڕی تەرخانكراوی ھێزەكانی پێشمەرگە بەجیا لە تەرخانكراوی خەرجییە سیادییەكانی عێراق بۆ ھێزەكانی وشكانیی سەر بە وەزارەتی بەرگری فیدڕال خەرج دەكرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ مەسعود حەیدەر، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، ”بودجەكەی ھەرێممان زیاد كرد".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە، دوای ئەوەی كە مووچەی فەرمانبەران لە پرۆژە یاساكەدا ترلیۆنێك كەم كرابووەوە، ”نووسراوێكم ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، بۆ زیادكردنی پارەی (یەدەگی فریاكەوتن) لە دوو ترلیۆنەوە بۆ سێ ترلیۆن، بۆ ئەوەی بودجەی ھەرێمی كوردستان ببێتە ٥٩.٧ ترلیۆن و پشكی كورد لە ٦٧.١٢٪‏ەوە ببێتە ١٤٪".



PM:02:48:05/03/2018