گرووپێکی گەورەیە خەڵک ڕفاندن لە هەولێر دەستگیر دەکرێن

گرووپێكی ڕفاندنی هاووڵاتییان كە لە نۆ كورد و دوو كەسی عەرەب پێكهاتوون لە هەولێر گیران كە ویستوویانە چەند كەسێك بڕفێنن .

ماڵپەڕی وشە نزیک پارتی لە چوارچێوەی هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە کە سەرپەرشتیاری ئەو گرووپە پێشتر لەگەڵ دەزگەی زانیاری یەكێتی كاری كردووە.

بەپێی ئەو ماڵپەڕە، "ئەمڕۆ پێنج شەمە گرووپێكی ڕفاندنی هاووڵاتییان كە لە نۆ كورد و دوو كەسی عەرەب پێكهاتوون گیراون كە پیلانی رفاندنی سێ‌ كەسی عەرەب و كەسێكی شەبەكیان لە هەولێر داڕشتبوو، دوو جاریش هەوڵەكانیان شكستی هێناوە".

بەپێی زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوەئەو گرووپە ڕۆژی 21ی شوبات، گرووپەكە سەرمایەدارێكی عەرەبی خەڵكی پارێزگای ئەنباریان بە ناوی "كەریم محەمەد" لە شارەدێی عەنكاوە لە هەولێر رفاندووە و  دواتر بە هەوڵی ئاسایشی هەولێر كەسە ڕفێنراوەكە ئازاد كراوە و چەند ئەندامێكی گرووپەكەیش گیراون.

ماڵپەڕی "وشە" دەڵێت" سەرچاوەكە وردەكاری زیاتری خستە ڕوو، "ڕۆژی یەكی ئەم مانگە ئادار/مارس, كەسێك بەناوی (س . ئ) كە پێشتر لەگەڵ دەزگەی زانیاری یەكێتی كاری كردووە و دانیشتووی یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێرە و بەرپرسیارییەتی گرووپەكەی لە ئەستۆ بووە، لە ڕۆژی یەكی ئەم مانگە لە بازگەی دێگەڵە گیراوە"




PM:10:51:08/03/2018