سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، رێگەنادەن شنگال ببێتە جێگرەوەی قەندیل بۆ پەکەکە و "شه‌وێك له‌ناكاو به‌سه‌ریاندا ده‌ده‌ین".
لە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لقه‌كانی رێكخستنه‌كانی ئاكپارتی له ئه‌نقه‌ره، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بە چەند پرسێک کرد، لەوانەش عەفرین، شنگال و منبج و وتی "ئاماده‌كارییمان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی باكووری عێراق كردووه، ئاماده‌ین پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌هاوبه‌شی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی مه‌ترسییه‌كان بڕه‌وێندرێنه‌وه".
له‌باره‌ی شنگال، ئه‌ردۆغان وتی "شنگال جێگرەوەی قه‌ندیله، قه‌ندیل بۆ ئێمه‌ی چی بگه‌یێنێت، شنگالیش هه‌مان شته، بۆیه له‌ناكاو شه‌وێك به‌سه‌ریاندا ده‌ده‌ین، چونكه شنگال مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ئاسایشمان، له‌م چوارچێوه‌یه‌ش بڕیارمانداوه په‌كه‌كه له باكووری عێراق و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستیانه ده‌ریانده‌هێنین و ئیفیلیجیان ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی کۆبوونەوەی ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لەگەڵ شاندێکی هەسەدە لە پاریس، ئەردۆغان وتی "نیگه‌رانین له هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی پشتیوانی‌یان بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ ماكرۆن ئه‌نجامدا، پێمڕاگه‌یاند بۆی نییه فه‌رمان و ئامۆژگاری بداته توركیا. ماكرۆن بۆی نییه سنوور ببه‌زێنێت و هه‌وڵبدات نێوه‌ندگیری بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان بكات، ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ وڵاتێك گفتوگۆ بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان نه‌بێت په‌كه‌كه و یه‌په‌گه لێكدی جیابكه‌نه‌وه، له كه‌یه‌وه توركیا كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن دابنیشێت، هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت نێوه‌ندگیری و پاساو بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان بدۆزێته‌وه، با په‌یوه‌ندیمان پێوەنه‌كات، ماكرۆن له ئیلیزێ پێشوازی له نۆ تیرۆریست كردووه و پشتیوانی پێداون، له‌كاتێكدا بۆ تاوتوێكردنی چاره‌نووسی 3.5 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری داوای دانیشتنی نه‌كردووه و هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان نه‌كردووه".
رۆژی پێنجشەممە 29-3-2018 شاندێكی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا له كۆشكی ئیلیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه. بەپێی میدیاکانی پەیەدە، سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی دەربڕیوە هێزی سەربازیی رەوانەی منبج بکات بۆ پاڵپشتیکردنی هەسەدە و هەروەها نێوەندگیریی لەنێوان تورکیا و هەسەدە بکات.
شاندەکەی هەسەدە دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ماوه‌ی كاژێرێكی خایاندووه و "هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ رەوانەکەکردنی هێزی فەرەنسی بۆ شاری منبج". بەڵام هێشتا فەرەنسا لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە روونکردنەوەی نەداوە.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی هەسەدە، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاندووە، هیواخوازە "گفتوگۆ" لەنێوان تورکیا و هەسەدە بە نێوەندگیری پاریس و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستپێبکات. راشیگەیاندووە "هەسەدە رۆڵێکی گرنگی لە شەڕی دژی داعش هەبووە".
ئه‌ردۆغان زمانی ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی ئه‌مریكاش كرد و وتی "ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ئۆباماوه به‌ڵێنی درۆمان له‌باره‌ی منبج و كشاندنه‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ ئه‌ودیوی رۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات، پێده‌دات، تیله‌رسن پێشنیازیكرد باكووری منبج له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای توركیا بێت و باشوورییش له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وان بێت. ئێمه‌ش ره‌تمانكرده‌وه و پێمانڕاگه‌یاندن كه ده‌بێت عه‌ره‌به‌كانی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی منبج به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن".