حه‌یده‌ر شه‌شۆ ڕایگەیاند خه‌ڵكی شنگال له په‌كه‌كه بێزاره و دەڵێت "زیانیان زۆرتربووه له قازانج".
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات بە دەنگى ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "په‌كه‌كه بۆ شنگال و ئێزیدییه‌كان زیانی زۆرتربووه له قازانج، و خه‌ڵكی شنگال داوایانكردووه په‌كه‌كه بكشێته‌وه چونكه له قازانجی شنگاله".
حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتووشیەتی "له سه‌ره‌تای ئازادكردنی شنگال، خه‌ڵكی په‌كه‌كه‌یان زۆر خۆشده‌ویست و ڕێزیان لێده‌گرت به‌ڵام دوای مامه‌ڵه‌ی خراپی په‌كه‌كه و بردنی سه‌دان كوڕ و کچی خوار هه‌ژده ساڵانه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی ببنه چه‌كدار، هه‌روه‌ها دیارنه‌مانی كه‌لوپه‌له‌كانیان، خه‌ڵك له‌و مامه‌ڵانه‌یان بێزاربووه".
حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئەوەشی وتووە "ڕاسته له زۆر حاڵه‌تدا په‌كه‌كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی".
ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شنگال، حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتوویەتی "خه‌ڵكی شنگال و ئێمه‌ش نامانه‌وێت شنگال وه‌ک عه‌فرینی لێبێت و په‌كه‌كه ببێته بیانوی هێرشكردنه سه‌ر شنگال له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌وه‌ی ویست ده‌ست به‌سه‌ر شنگالدا بگرێت ئه‌وا بێگومان ئێمه به‌رگری ده‌كه‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووە "ئه‌گه‌ر ئامانجی هێرشكردنی توركیا بۆ سه‌ر شنگال به ته‌نها په‌كه‌كه بێت و هیچ زیانیان بۆ خه‌ڵكی شنگال نه‌بێت و ده‌ست به‌سه‌ر شنگالدا نه‌گرن وه‌ک عه‌فرین، ئه‌وا ئێمه شه‌ڕی توركیا ناكه‌ین له شنگال، هه‌رچه‌نده ناخوازین كه ئه‌وه ڕووبدات، به‌ڵام په‌كه‌كه حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنه له ناوخۆی توركیا".
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال، حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتی "له به‌یاننامه‌كانی خۆیاندا په‌كه‌كه وتیان كشاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌په‌شه له‌ناو شنگال ماونه‌ته‌وه چونكه ئه‌وانه عێراقین و خه‌ڵكی شنگالن، و له هه‌مان كاتدا ئێستا یه‌په‌شە چۆته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، واته به فه‌رمی سه‌ر به‌و هێزه‌یه".