ناونوسین بۆ حەجى بازرگانى دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەى هەرێم دەستپێکردنى ناونوسینى بۆ حەجى بازرگانى ڕاگەیاند و لەسبەینێشەوە پرۆسەکە دەستپێدەکات.

شێخ قاسم ڕەسوڵ به‌رزنجی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سبەینێوە واتە ڕۆژانى یەکشەممە و دووشەممە ٨ و ٩ ى نیسانى ٢٠١٨ لەبەڕێوەبەرایەتییەکانى حەج و عەمرە ناونوسین بۆ حەجى بارزگانى دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاند، نرخی حەجی بازرگانی هه‌شت ھەزار دۆلاری ئه‌مریكییە، لە ڕێگەی فۆرمێکی تایبەت ھەموو کەسێ دەتوانێت فۆرمەکە پڕبکاتەوە، بە مەرجێک پاسپۆرتی بەسەر نەچوبێت یان بەرواری بەسەرچوونی نزیک نەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان ئاشکراشیکرد، ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ پشکی حەجی بازرگانی بۆ ھەرێم دیاریکراوە.

ساڵانە لە هەرێم ناوى حاجییان بۆ حەج بەشێوەى تیروپشک ڕادەگەیەنرێت و بۆ هەر هاوڵاتییەک بەو ڕێگەیە ٤١٠٠ دۆلارى لێوەردەگیرێت.



PM:08:54:07/04/2018