د. یوسف محەمەد سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان پاش سێ ساڵ لە دورخستنەوەی، لە یەکەمین رۆژی دەسپێکی بانگەشەی
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق سەردانی هەولێری کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە یوسف محەمەد، سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ کە بڕیار وایە 12ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، سەردانی شاری
هەولێری کرد.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی
ئه‌یلولی 2013 به‌پێی رێكه‌وتنێکی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پۆستی سه‌رۆكی
په‌رله‌مان درا به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و (یوسف محه‌مه‌د سادق) ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت،
به‌ڵام كاتێك په‌رله‌مان ده‌ستی برد بۆ بابه‌تی هەموارکردنەوەی یاسای سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم، کە مه‌سعود بارزانی له 19ی ئاب ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی
ده‌هات، دوای ئه‌وه‌ی 10 ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه،ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە.
12ی ئۆکتۆبەری 2015،
بەهۆی قوڵبونەوەی کێشە سیاسییەکانی پەیوەست بە سەرۆکایەتی هەرێم، یوسف محەمەد
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بازگەی کەرکوک-پردێ
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رێگری لێكرا بچێتە ناو شاری
هەولێر و بەو هۆیەشەوە نزیکەی دوو ساڵ پەرلەمان پەكخرا، دواتر بەمەبەستی دەرکردنی
یاسایەک بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەلایەن پارتی و یەکێتی و
لیستە سیاسییە بچوکەکان بەبێ گۆڕان و کۆمەڵ کارا کرایەوە، لەوسەروبەندەدا یوسف محەمەد دەستیلەکار کێشایەوە، بەڵام تا
ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەسەندی نەکردوە.