مەکتەبی سیاسی یەکێتی رێوشوێنی توند بەرامبەر ئاڵا تاڵەبانی دەگرێتەبەر، لەبەرئەوەی پەیوەندی بە لیستێکی سونی عەرەبیەوە کردووە.
بەپێی بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە بەرواری ١٧ ی نیسانی لەسەرەو دەست سپی کەوتووە، بڕیارداوە ئاڵا تەحسین تاڵەبانی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی " تەجمید " دەکرێت تا بەستنی کۆنگرە.
هەروەها لەو ناسراوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دا هاتووە" هەموو ئەو ماڵوموڵکانەی لەلایەن یەکێتی یەوە پێیدراوە، لێی دەسەنرێتەوە".
نوسراوەکە ئاماژە بۆ کۆبوونەوەی ٥ ی نیسانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات، کە لەوکۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە هەر ئەندامێکی یەکێتی بۆ لیستێک کاربکات ئەوا لەریزەکانی یەکێتی دەردەکرێت.
ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەکردایەتی و سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، خۆی لەسەر لیستێکی سونی لەبەغدا پاڵاوتووە، ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی کادیرانی یەکێتی و خەڵک.