به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه، هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر بۆڕی ئاوی تۆڕه‌كان و ئاوی زیاده ڕابكێشێت سزای یاسایی ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی به‌گشتی و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له‌ئێستادا تۆڕی ئاویان بۆ راده‌كێشرێت، گه‌ڕه‌كه‌كانی (هوانه‌و خه‌لیفاوا) ئاگادارده‌كاته‌وه، هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر بۆری ئاو، بۆری تۆڕه‌كانیش درێژ بكاته‌وه‌و ئاوی زیاده ڕابكێشێت، ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، هۆشداریش ده‌دات ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن، له‌دادگا سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.