کۆمپانیای "HMD"ی جیهانی ژمارەیەک مۆبایلی زیرەک دەهێنێتە هەرێمی کوردستان

کۆمپانیای "HMD"ی جیھانی کە گەشەپێدەری ئامێرەکانی مۆبایلی نۆکیایە رایگەیاند، سەرجەم مۆبایلە زیرەکەکانی (نۆکیا 8 سیرۆکۆ، نۆکیا 7 پڵەس، نۆکیا 6)یان هێناوەتە عێراق و کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە،" مۆبایلی نۆکیا 8 سیرۆکۆ"Nokia 8 Siricco” و نۆکیا 7 پڵەس "Nokia 7 Plus" و نۆکیا 6 "Nokia 6" ی نوێ و نۆکیا یەک "Nokia 1" ئێستا لە نووسینگەکانی فرۆشتنی مۆبایل لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەستدەکەون.

لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە موبایلەوە کۆمپانیاکە ئەوەی خستووەتەڕو، "ئەم مۆبایلە نوێیانە کە لە ئەمساڵدا و لە کۆنگرەی جیھانی مۆبایل لە بەرشەلۆنە خرانە روو و نمایشکران ئێستا لە عێراق و کوردستانیش بەردەستن، کە پیشەگەری و دڵنیایی چاوەڕوانکراو لە مۆبایلەکانی نۆکیا ھەن لەگەڵ ئەزموونی باش و زیرەک کە ئەندرۆیدی سەردەمییانە کۆنتڕۆڵی دەکات".

بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە کۆمپانیای"HMD"ی جیھانی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئێران میشال سەدی ھەندێک لە تایبەتمەندێتییەکانی ئەم مۆبایلانەی باسکردوە و وتویەتی،" ئێمە دڵخۆشین کە مۆبایل گەلێکی زیرەک دەخەینە بەردەستی کۆمەڵگەی عێراق کە بتوانن متمانەیان پێیان بێت، HMD ی جیھانی ئەوە پێ دەنێتە ساڵی دووەمییەوە وەکو کۆمپانیایەکی گەشەپێدەری ئامێرەکانی مۆبایلی نۆکیا، بەدڵنیاییەوە بووەتە جێی سەرنج و ئارەزووی زۆر لە ئارەزوومەندان لە ھەموو جیھاندا".

وتیشی،"ئەوەی بەدەستمان ھێناوە تەنھا ئەوە نییە، کە سەرکەوتووین لەوەی مۆبایلی زیرەکی نۆکیا زۆر بڵاوبووەتەوە لە ھەموو جیھاندا، بەڵکو ھەروەھا شانازی بەوەوە دەکەین کە سەرکەوتین لە پتەوکردنی ھاوبەشییە ستراتیژییەکان لەگەڵ دیارترین ناوە جیھانییەکان لە پیشەسازی کە نۆکیا و گۆگڵ و فۆکسکۆن لە خۆ دەگرێت و ھەروەھا ھەماھەنگیش لەگەڵ ZEISS، ھەروەھا مۆبایلە زیرەکە نوێیەکانی نۆکیا بەشێوەیەکی زۆر ئەم ھاوبەشییانە بەرجەستە دەکات و ئەزموونی باش و ئاسایشی پاڵپشت بە پرۆگرامی ئەندرۆین وەن لەلایەن گۆگلەوە دابین دەکات".

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نۆکیا 8 سیروکو: ھێزی تێکەڵکراوی زۆر بۆ عاشقانی نۆکیا
ئەم مۆبایلە لە کەلەپووری دیزانی دەوڵەتی پێوە ناسراوی مۆبایلەکانی نۆکیاوە وەرگیراوە، مۆبایلەکە بەشێوەیەکی جوان و باریکە، کە تێکەڵەیەک دەکات لەنێوان پیشەگەریی باڵا و وردیی نموونەیی و پێشخستنە ھاوچەرخە ئامانجدارەکان، کە  لەرێگەی خەسڵەتە چیرۆکییە ژمارەییە بەھێزەکانەوە لەنێویاندا تەکنیکی بینینی جووت تێڕوانینی پاڵپشت، هەروەها دیتراوەکانی ZEISS و دەنگەکانی زۆر رێکخراو بە وردییەکی زۆر و تەکنیکی دەنگی شوێنیی پێشکەش کراو لەلایەن نۆکیاوە ئەوا مۆبایلی نۆکیا 8 سیروکو بە مۆبایلە بەھێزە تێکەڵکراو و جوانترینەکە دادەنرێت تا ئێستا.

چوارچێوەی شوشەیی چەماوە کە مۆبایلەکە ھەیەتی بە چوارچێوەیەکی پۆڵای بەرگریکار بۆ ژەنگی دروستکراو بە وردی دەناسرێتەوە بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی جیا بخاتە روو کە لەنێوان ھێز و جوانی یەکانەیەک بکات، ئەمەو مۆبایلەکە لەسەر شێوەی لایەک بە قەبارەی 2 ملیمەتر دروستکراوە، کە لەنێوان شاشەیەکی POLED ی بە قەبارە 2K 5.5  بوسەی چەماوە لە لاوە بۆ لاکەی دیکە لەگەڵ دوورییەکانی نێوان شاشە و چوارچێوەکان و چەمینەوەی چوارچێوەکان کە زۆر بەوردی دروستکراون ئەوەش بە دروستکردنی دۆسییەیەکی ناساندن یەکانگیر کراوە.

چوارچێوە پۆڵایینە بەرگریکارەکەی بۆ ژەنگ بەھێزترە لە تێکڕای 6000 زنجیرە لە ئەلمنیۆم بە 2 جار و نیو، ھەروەھا شاشە دروستکراوەکەی لە ماددەی 3D Corning® Gorilla® Glass 5 بەوە دەناسرێتەوە کە زۆر بەھێزە بۆ ئەوەی بەکارھێنانەکانی رۆژانە بەرگە بگرێت، ئەم ئامێرە کێشێکی زۆر پێوانەیی و ھاوسەنگیشی ھەیە کە بەکارھێنەر ھەست بە ئاسایشی زیاتر دەکات لەکاتی ھەڵگرتنی لە دەستدا، ئەوەش بەھۆی شوێنی گرتنە باشکراوەکەی کە چوارچێوەیەکی پۆڵایینی دژە ژەنگ لەخۆ دەگرێت و ھەڵکڕاوە بە ماددەی ئەڵماس.

ئەو تەکنیکە جیاکەرەوانەی لەم مۆبایلە ھەیە وا لە بەکارھێنەر دەکات وردەکاریی وێنە بگرێت، لەنێویاندا ئەو تەکنیکەی یارمەتیی دەدات ئامێری ھەستپێکردنی باکگراوندی دوانەیی، جگە لە دیتراوەکانی ZEISS کە تێکەڵەیەک دروست دەکات لەنێوان کامێرای سەرەکیی زۆر ھەستیار کە کۆرنەی پلە فراوان دابین دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی رووناکیی نزم، ھەروەھا ھەستپێکراوێکی لاوەکیی بە تێکڕای 13 مێگاپێکسل لەگەڵ نزیککردنەوەیەکی بینین بە بڕی 2X، لەگەڵ دۆخی پیشەگەرانەی کامێرا Pro، وە بەکاربەر دەتوانێت فێرببێت چۆن بەدەست ھەَلیدەسوڕێنێت لەکاتی گرتنی ھەر وێنەیەکدا، ئەوەش وا دەکات وێنەیەکی جوان و بە باشی بگیردرێت.
 
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نۆکیا 7 پڵەس: مۆبایلی پاڵەوانی پێشەنگی گونجاو بۆ ھەمووان
بەتایبەت دروستکراوە بۆ بونیادنانی ناوەڕۆک بۆ پێشکەشکردنی باشترین ناوەڕۆکەکان، ئەم مۆبایلە شاشەیەکی ھەیە کە باشترین تەکنیکە ھاوچەرخەکان لە خۆدەگرێت و پتەوەیی و دیزاینی نوێی بەسەردا زاڵە، ھەموو ئەمەش وایکردووە مۆبایلی نۆکیا 7 پڵەس مۆبایلی پاڵەوان بێت لەچوارچێوەی پاکێجەکانی مۆبایلە زیرەکەکانمان، ئەم مۆبایلە کۆکراوەیەکە لەنێوان ئامێرە پێشخراوەکانی دیتراوەکان و خەوارزمیاتی وێنەگرتن، ھەروەھا دەتوانێت وردترین ساتەکان لەکاتی وێنەگرتن وێنە بگرێت بۆ بەرھەمھێنانی وێنەیەکی سرووشتی و سەرجەم ئەو وردەکارییانەی بەکارھێنەر پێویستییەتی لەخۆ دەگرێت.

ھەروەھا مۆبایلەکە خەسڵەتی دیتراوە جووەتەکان لەخۆدەگرێت لەگەڵ ھەستپێکراوی دواوەی جووتی پاڵپشتیکراو بە دیتراوەکانی ZEISS ئەوەش وا دەکات گۆشەگەلێک دابین بکات کە پلەی فراوانتر بە تێکڕای 12 مێگاپێکسل لەخۆ بگرێت و ئەو پەڕی پلەی ھەستپێکردن لەخۆ بگرێت، ئەوە جگە لە کامێرایەکی لاوەکی بە تێکڕای 13 مێگاپێکسل کە زوومێکی گەورەکردنی دیتراوە بە تێکڕای 2X  لەخۆ دەگرێت ئەوەش بۆ نزیککردنەوەی ئەو ساتانەی بەکارھێنەر دەیەوێت.


PM:05:23:09/05/2018