کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی چەند پارێزگایەکی تری بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی چەند پارێزگایەکی تری بڵاوکردەوە، کە له‌نێویاندا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی تێدایە، جگە لە پارێزگاکانی دهۆک و کەرکوک.

کەمێک پیش ئێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی چەند پاریزگایەکی راگەیاند کە پێشتر بەهۆی بونی سکاڵاوە رانەگەیندراوبوون.

لە پاریزگای هەولێر پارتی لە پلەی یەکەمدایەو ٣١٦ هەزار ١ دەنگی هێناوە.

لە پارێزگای سلێمانی یەکێتی لە پلەی یەکەمدایە و ٢٦٢ هەزار و ١٢٨ دەنگی هێناوە.

لە پاریزگای نەینەوا لیستی نەسر لە پلەی یەکەمدایەو  ١٦٤ هه‌زار ده‌نگی هێناوە.

لە پاریزگای سەڵاحەدین لیستی 
هاوپەیمانی قەلعەی جەماهیری نیشتمانی لە پلەی یەکەمدایەو ٦٩ هەزار دەنگی هێناوە.

لە پارێزگای نەجەف لیستی 
سائرون لە پلەی یەکەمدایەو ٩٠ هەزار دەنگی هێناوە.
 
 لە پاریزگای میسان لیستی سائرون لە پلەی یەکەمدایەو ١٣٣ هەزار دەنگی هێناوە.


بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆن، رێژەی دەنگی لایەنەکانی تر لە پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەمشێوەییەی لای خوارەوەن:

پارێزگای هەولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان: ٣١٦ هەزار و ١ دەنگ

یەکێتی یەکێتی تیشتیمانی کوردستان: ٧٧ هەزار و ٧٢٩ دەنگ

نەوەی نوێ: ٦٩ هەزار و ١٢٣ دەنگ

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: ٤٩ هەزار و ٢٦٦ دەنگ

بزوتنەوەی گۆڕان: ٣٩ هەزار و ٨٠٩ دەنگ

کۆمەڵی ئیسلامی : ٣٥ هەزار و ٥٣٤ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی: ٢٣ هەزار و ٩٣٣ دەنگ

بەرەی تورکمانی: ٢٣٠٠ دەنگ

یەکێتیی بێت نەهرەین: ٢١٥٠ دەنگ

سۆسیالیست: ١٩٥٠ دەنگ

هاوپەیمانی کلدانی: ١٥٠٠ دەنگ

بزووتنەوەی بابلیون: ١٤٥٠ دەنگ

ئەنجومەنی کلدانی سریانی ئاشووری: زیاتر لە هەزار دەنگ

نەسر: ٨٠٠ دەنگ

پارێزگای سلێمانی:

یەکێتی نیشتیمانی کورستان: ٢٦٢ هەزار و ١٢٨ دەنگ

بزوتنەوەی گۆڕان: ١٤٩ هەزار و ٩٣٠ دەنگ

نەوەی نوێ: ٦١ هەزار و ٦٣٨ دەنگ

کۆمەڵی ئیسلامی: ٤٩ هەزار و ٣٤٣ دەنگ

پارتی دیموکراتی کورستان : ٤٦ هەزار و ٥٦٧ دەنگ

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: ٤٤ هەزار و ٩٧٦ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی : ٢٩ هەزار و ١٦١ دەنگ

سۆسیالیست: ٤ هەزار و ٨٠٠ دەنگ

حزبی شیوعی: ١٧٠٠ دەنگ

ڕەوتی حیکمە: هەزار و ١٠٠ دەنگ

نەسر: ٧٧٠ دەنگ

هاوپەیمانیی نیشتمانی: ٤٤٠ دەنگ


پارێزگای نه‌ینه‌وا:

هاوپەیمانی نه‌سر بە سەرۆکایەتی عەبادی: ١٦٤ هه‌زار ده‌نگ

پارتی دیموکراتی کوردستان: ١٣٤ هه‌زار و ٧٨٢ ده‌نگ

پارتی جه‌ماوه‌ر ٥٣ هه‌زار ده‌نگ

هاوپەیمانی وەتەنییە: ٩٧  هەزار دەنگ

هاوپەیمانی فەتح: ٧٣ هەزار دەنگ

قەرار: ٦٥ هەزار دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ٣٢ هەزار دەنگ

پارێزگای سەڵاحەدین:

هاوپەیمانی قەلعەی جەماهیری نیشتمانی: ٦٩ هەزار

فەتح: ٦٢ هەزار

هاوپەیمانی نیشتمانی: ٥٤ هەزار

نەسر: ٤٩ هەزار

هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی: ٣٧ هەزار

سەڵاحەدین شوناسمانە: ٣٠ هەزار

عێراقی: ٢٠ هەزار

سائرون: ١٨ هەزار دەنگ

رەوتی حیکمە: ٩ هەزار


پارێزگای نەجەف:

سائرون: ٩٠ هەزار

فەتح: ٧٥ هەزار 

نەسر: ٦١ هەزار

ڕەوتی حیکمە: ٣٨ هەزار

دەوڵەتی یاسا: ٣٣ هەزار

بزووتنەوەی ئیرادە: ٣٣ هەزار

کەفائات: ٧ هەزار

تەمەدون: ٦ هەزار دەنگ

هاوپەیمانیی وەتەنی: ٤ هەزار دەنگ

پارێزگای میسان:

سائرون: ١٣٣ هەزار دەنگ

فەتح: ٦٥ هەزار دەنگ

ڕەوتی حیکمە: ٤٠ هەزار دەنگ

نەسر: ٣٥ هەزار دەنگ

دەوڵەتی یاسا: ٣٠ هەزار دەنگ

هاوپەیمانی نیشتمانی: هەزار و ٧٨٠ دەنگ

نەوەی نوێ: ٩٠٠ دەنگ





PM:11:18:14/05/2018