"سپی" دەنگی ئاڵا تاڵەبانی و ژمارەیەک سەرکردە بڵاو دەکاتەوە

دەنگی ژمارەیەک سەرکردەی عێراق ئاشکرا کران، کە هەندێکیان زۆرترین دەنگیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا بەدەست هێناوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "سپی" کەوتون، دەنگی هەریەک لە سەرکردەکانی عێراق(نوری مالیکی، هادی عامری. حەیدەر عەبادی، ئەلاد عەلاوی، ئاڵا تاڵەبانی)بەم شێوەییە لای خوارەوەن:

١-نوری مالیکی ١٠١ هەزار و ٧٠ دەنگی بەدەست هێناوە

٢-هادی عامری ٦٢ هەزار و ٩٢٧ دەنگی بەدەست هێناوە

٣-حەیدەر عەبادی ٥٩ هەزار و ٦٨ دەنگی بەدەست هێناوە

٤-ئەیاد عەلاوی ٢٧ هەزار و٧٦٧ دەنگی بەدەست هێناوە

٥-ئالا تاڵەبانی دوو هەزار و ٤٢ دەنگی بەدەست هێناوە 

رۆژی ١٠ و ١٢ی ئایاری ئەمساڵ دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئەنجامی کۆتایی دەنگدانەکە ئاشکرا نەکراوە.


PM:10:49:17/05/2018