ئاوی سلێمانی لەسەر دابەشکردنی ئاو راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە بەهۆی چاكسازی لە دوو پرۆژەی ئاو، سەرجەم گەڕەكەكانی سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ بۆ ماوەی دوو رۆژ بێ ئاو دەبن.

ئامانج جه‌لال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هه‌ندێك كاری چاكسازی له‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ی یه‌ك و دووی‌ ئاوی دوكان- سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

ئاوی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی كاركردن لەو پرۆژانەوە، ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و قه‌زا و ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، ته‌كێ، پیره‌مه‌گروون، بازیان و ئه‌ڵلایی هەردوو رۆژی پێنجشەممەو هەینی 24و 25ی ئەم مانگە، بێ ئاو دەبن.



AM:01:34:23/05/2018