حكومەتی هەرێم هۆکاری چوونی هێزی ئەمریکی بۆ شنگال ئاشکرادەکات

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هێزەكانی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق چوونەتە چیای شنگال.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە چوونەتە چیای شنگال.

دزەیی وتیشی، باس لەوەکراوە کە بوونی میلیشیای جیاجیا لە هەر شوێنێک بێت قابیلی قبووڵ نییە، ئەمڕۆش هاوپەیمانان بەشێکن لە پاراستی ئاسایشی عێراق بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لەم چوارچێوەیەشدا هەوڵدەدەن کە سەقامگیری ئەو ناوچەیە بپارێزن.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند كە ئەو ناوچیەی هێزەكانی هاوپەیمانانی لێجێگیر دەبێت، لە سنووری سوریا نزیكە و لە سوریاش ئاڵۆزییەکی زۆر هەیە.



PM:09:35:06/06/2018