پشووی ڕۆژانی جەژن دیاریکرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد كە ماوەكەی، پێنج ڕۆژە.

 لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە لە ماڵپەری فەرمی حکومەت بڵاوکراوەتەوە سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان و جیهان کردووە و ڕایگەیاندووە، "پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ٦ی ٢٠١٨ وە دەستپێدەكات و تا رۆژی دووشەممە ١٨ی ٦ بەردەوام دەبێت".

 وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ٦ی ٢٠١٨  دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.




PM:03:31:10/06/2018