لیژنەى ئەمنی سلێمانى پلانی ڕۆژانی جەژنى خستەڕوو

لیژنەى ئەمنی سلێمانى پلانی ڕۆژانی جەژنى خستەڕوو و ڕایگەیاند، لەڕۆژی عارەفەوە پلانەکە دەچێتە بواری جێەجێکردنەوە.

ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانى کە سەرۆکی لیژنەى ئەمنی سلێمانییە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەڕۆژانی جەژندا هێزە ئەمنییەکان ئامادەیی زیاتریان دەبێت لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و سەرقەبرانەکان و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش لەو شوێنانە سەر و ماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن.

ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنە گەشتیارییەکان بە تایبەت چاڤی لاند و  هەواری شار و پارک و شوێنەکانى تریش هێزی ئەمنی تایبەتی بۆ دابیندەکرێت.

وتیشی، لەگەڵ لیژنەى گەشتوگوزار هەماهەنگی تەواو دەکرێت بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەشتیاران و هەوڵدەدرێت سەرجەم چێشتخانە و نانەواخانەکان کراوەبن بۆ ئەوەى گەشتیاران پێداویستییەکانیان دابینبکەن.

قایمقامی سلێمانى ڕاشیگەیاند،  لە ڕۆژانى جەژندا مۆزەخانەى سلێمانى کراوە دەبێت و گەشتیاران دەتوانن ڕوو لە مۆزەخانەکە بکەن.



PM:12:39:11/06/2018