بەوێنە.. پەرواز حسێن سوپرایزەکەی لە ئیستانبوڵەوە راگەیاند

ئەستێرەی کوری بەرنامەی عەرەب ئایدڵ لە گەورە شاری تورکیا ئیستانبوڵەوە سوپرایزەکەی راگەیاند کە بەمزوانە لە یوتوب کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

پەرواز جگە لەبڵاوکردنەوە چەند وێنەو ڤیدیۆیەک جەژنە پیرۆزە دەکات و هەواڵی کلیپە نوێکەشی بڵاودەکاتەوە، بێ ئەوەی بڵێت کە ناوی چییەو ئاوزاو دەرهێنەری کێیە.

پێشتریش پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " بەمزووانە چاوەڕێی سوبرایزم بن"، بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات سوپرایزکەی چییە.   

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.



AM:01:05:16/06/2018