زاواکەی ئەردۆغان: ئەگەر پێویست بکات شنگال وێران دەکەین

بەرات ئاڵبرایت، زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، هەڕەشەی وێرانكردنی شاری شنگالی هەرێمی كوردستان دەکات و دەڵێت ئەگەر پێویست بکات ئەو کارە دەکەین.

بەرات ئاڵبرایت، كە زاوای ئەردۆغان و هاوكات وەزیری وزەی توركیایە، رایگەیاند، ئەگەر پێویست بكات، هاوشێوەی ناوچەكانی تر هێرش دەكەینە سەر شنگال‌و شەڕی تێدا دەكەین.

ناوبراو راشیگەیاند، ئەگەر لەو ناوچەیە گروپە چەكدارییەكان وەڵامی سوپای توركیا بدەنەوە چ پێویست بكات دەیكەن، بەوێرانكردنی شارەكەشەوە.

ئاڵبرایت، جەختیشیكردەوە، كە سەردەمی رابردوو بەسەر چووەو لەهەر ناوچەیەكەوە دژایەتی توركیا بكرێت، ئەوان هێرش دەكەنە سەر ئەو ناوچەیە، وەك چۆن لەرابردوو كردوویانە.



AM:11:15:17/06/2018