ڕوسیا و توركیا لەسەر تەل ڕەفعەت ڕێكدەكەون

پاش داگیركردنی عەفرین و ڕێككەوتنیان لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی منبجەوە توركیا و ڕوسیا لەسەر تەل ڕەفعەت ڕێكدەكەون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریە هەوڵگریانەی بڵاوكراوەتەوە هەردوو دەوڵەتی توركیا و ڕوسیا ڕێككەوتوون بە ڕادەستكردنی شارۆچكەی تەل ڕەفعەت لە باشوری عەفرین بە سوپای توركیا.

پێشتریش بەكر بۆزداغ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا، رایگەیاند، توركیا شەڕی كۆنترۆڵكردنی تەل رەفعەت دەكات و وتیشی "هەر وەك چۆن عەفرینمان پاككردەوە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل و پارتی یەكێتی دیموكرات ، بەو شێوەیەش تەل رەفعەت پاك دەكەینەوە".

دەنگۆی ڕادەستكردنی شارۆچكەی تەل ڕەفعەت دوای ئەوەدێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توركیا بەگوێرەی ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا چووە سنوری مەنبەج و یەپەگە كشایەوە.

شارۆچكەی تەل ڕەفعەت دەكەوێتە باشوری ڕۆژئاوای عەفرین و هێزێكی ئێرانی و یەپەگە لەو ناوچەیە بوونیان هەیە.



PM:12:42:20/06/2018