وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 9 و 12ی ئامادەیی ئاشکرا کرا

 بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند. لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی  پۆلەکانی ٩ و ١٢ی ئامادەیی رافەگەیەنرێت.

کەریم لەتیف، رایگەیاند، 70%ی کارەکانی پشکنینی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواوبووە و برێارە لەنێوان رۆژانی 24 تاوەکو 30ی مانگ ئەنجامەکن رابگەیێندرێت".

رۆژی 27ی ئایاری ئەمساڵ تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ پۆلە ئامادەییەكان  دەستیپێکردو تاوەكو رۆژی 14ی حوزەیران بەردەوام بوو، رۆژی  28ی ئایاریش تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتیدەستیپێکرد و تاوەکو  رۆژی  11ی حوەیران بەردەوامبوو.




PM:06:01:23/06/2018