ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9و 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی حوزەیران ،  ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانت پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بەیەكەوە رابگەیەندرێت.

کەریم لەتیف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە، بە میدیاکانی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی پێکەوە رابگەیەندرێت".

 ئاماژەی بەوەشدا، "تیمەكانیان زۆر بەوردی كارەکانیان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک لە ئەنجامەکان روونەدات".

رۆژی یەكشەممە 27ی ئایار تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و و رۆژی دووشەممەش 28ی ئایار تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەستیپێکرد.


AM:09:23:27/06/2018