د.یوسف موحەمەد سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند "پەسەند نەكردنی دەسستلەكاركێشانەوەكەم لەروی یاساییەوە كێشە بۆمن دروستناكات، بەڵام لەكوردستان كێشەی بۆدروستكردوم، ئەگەر بەزویی دەسلەكاركێشانەوەكەم قبوڵبكرایە دەگەرامەوە بۆ زانكۆ".
د.یوسف موحەمەد سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە ده‌بو زوو كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چارهسهربكرایه، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان دیاری بكرایە تا ئه‌و لاسه‌نگیه‌ی ئێستا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت، پێشی وایە جێی داخه تا ئێستا نەتوانراوە ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ن و سه‌رۆكێكی نوێ دیاری بكه‌ن، ئەو وتی "وه‌ك كێشه‌ی یاسایی هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی بۆ من دروست ناكات
ڕاشیگەیاند بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریداوه بكشێته‌وه له حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئێمه‌ش ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان پێشكه‌شكردوه و هیچ بڕیارێكی نوێ له‌و باره‌یه‌وه نیه ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به‌ڕێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی یا هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌وه هه‌یه ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نیه.
وتیشی "كێشەكە له په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه، كه ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئێمه قبوڵ نه‌كراوه و سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دیاری نه‌كراوه هه‌رچه‌نده هه‌رخۆی په‌رله‌مان له‌قه‌یراندایه چونكه ئێستا له‌ماوه‌ی درێژكراوه‌ی خۆیدایه ئه‌وه‌ش له‌ڕووی شه‌رعیه‌تی دیموكراسیه‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه خۆی له‌ژێر پرسیاردایه، هیوادارم به‌زویش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و په‌رله‌مانێكی نوێ له كوردستان ده‌ست به‌كاربێت”.